١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٧
مووشەکێک کەوتە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ڕایانگەیاند، مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا گیراوەتە باڵەخانەیەک لەنزیک "ناوچەی کەسک" هەڵکەوتوو لە ناوەندی بەغدا.

(ABNA24.com) سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ڕایانگەیاند، مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا گیراوەتە باڵەخانەیەک لەنزیک "ناوچەی کەسک" هەڵکەوتوو لە ناوەندی بەغدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم؛ شەوی ڕابردوو(هەینی) مووشەکێکی کاتیۆشا گیرایە باڵەخانەیەک لە ناوچەی "جادریە" لە ناوەندی بەغداو لەنزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا لەناوچەی کەسک.

لە بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی عێراقدا هاتووە کە لەو ڕووداوەدا کەس زیانی وێ نەکەوتووە.

ناوچەی جادریە هەڵکەوتوو لە نزیک ناوچەی کەسکە کە باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لەوان ئەمریکای لێیە.




/129